پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە رووداوێکی تەقەکردندا لەسەر شەقامی چوارتا لە ناوشاری سلێمانی بەردەم چێشتخانەکەی وەستا حەسەن، کەسێکی خەڵکی باکوری کوردستان گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانیش، تەقەکەرەکە هەڵاتووە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە کردووە.
بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە شوێنی ڕوداوەکە ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی 35 ساڵ بووە و خەڵکی باکوری کوردستانەو پیشەی پزیشک بووە لە نەخۆشخانەی رۆیال، هاوکات بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بە فیشەک کوژراوە.
جگە لە پزیشکی کاری بازرگانیشی کردووە.
لە ئێستادا تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی داد.