تەندروستی سلێمانی: زیاتر لە هەزار هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، “لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 297 هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانی سلێمانییان کردووە”.

بەگوێرەی ئاماری ڕۆژی یەکەمی جەژنی قوربان کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، “لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 297 کەس سەردانی نەخۆشخانەکانی شار، د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری، منداڵبوون، هیوا، پسپۆڕییەکانی دڵ، ‌شەهید د.هێمن کۆرۆنا – ئمێرجینسی سوتاوی – گورچیلەی دەستکر”یان کردووە.

هەر بەگوێرەی ئامارەکان، لەو ژمارەیە 403 هاووڵاتی داخڵی نەخۆشخانەکان کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، جگە لەوەش 22 حاڵەتی منداڵبوون و سێ حاڵەتی گیان لەدەستدان و 84 حاڵەتی شتنی گورچیلەی دەستکرد تۆمارکراون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا