ڤایرۆسێکی نوێی هاوشێوەی کۆرۆنا لە چین دەرکەوت

پۆڵەتیک پرێس:
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی ئەمڕۆ هەینی ئاشکرایکرد، لەچین ڤایرۆسێکی نوێی هاوشێوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی لەبارەی ئەو ڤایرۆسە نوێیەوە دەڵیت، ڤایرۆسەکە ناوی “NeoCoV”ە بەڵام تا ئێستا مەترسییەکانی دیار نین.

ڕێکخراوەکە باسی لەوەشکردووە، “زاناکانی چین ڤایرۆسە نوێیەکەیان دۆزیوەتەوە و سوپاسیان دەکەین بۆ ئاشکراکردنی”.

ئاماژە بەوەشدراوە، “ئاژەڵەکان بەتایبەت ئەوانەی لە وشکانیدان سەرچاوەی 75%ی دروستبوونی ئەو ڤایرۆسانەن کە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێنەوە، بۆ ئەو ڤایرۆسە نوێیەشی دەرکەوتووە، پێویست بە توێژینەوەی زیاتر دەکات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا