ئیسرائیل: گومەزی ئاسنین شانازی نەتەوەیی جووەكانە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

سیستەمی دژە مووشەكی گومەزی ئاسنینی ئیسرائیل توانای تێكشكاندنی مووشەكەكانی لە دووری نێوان چوار تاوەكو 70 كیلۆمەتر هەیە و ئیسرائیل دەڵێت، سیستەمەكە ئاسایشی وڵات لە مووشەكەكانی كەرتی غەززە دەپارێزێت.

سیستەمی گومەزی ئاسنین بەرهەمی پیشەسازیی سەربازی ئیسرائیلە و لە ساڵی 2011 وە خراوەتەكار، هەر یەكەیەكی لە چوار سەكۆی مووشەك هاوێژ پێكهاتووە و هەر سەكۆیەكی 20 مووشەك لە خۆدەگرێت.

لە هێرشەكانی ئەم دواییەدا، لە گەڕەكی شاری سدیرۆتی نزیك لە باكووری غەززە، مووشەكێك لە سیستەمی گومەزی ئاسنین دەرباز بوو و لە كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوون كەوتە خوارەوە.

ئیسرائیل كە گومەزی ئاسنین بە شانازی نەتەوەیی جووەكان ناودەبات، پلانی هەیە ژمارەیان لە 10وە بۆ 15 دانە زیاتر بكات و مەوداكەشیان لە 70 كیلۆمەتر بۆ سەرووی 250 كیلۆمەتر بەرز بكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا