پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای تێپەڕبوونی 10 رۆژ بەسەر هێرشی سەربازی رووسیا بۆسەر ئۆكرانیا، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل گەیشتە مۆسكۆ و لەگەڵ سەرۆكی رووسیا كۆبووەوە.
وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: نەفتالی بینیت، سەرۆك وەزیران، بە سەردانێك گەیشتە مۆسكۆ و لەگەڵ ڤیلادیمیر پووتین، سەرۆكی رووسیا كۆبووەوە.
وتیشی: نەفتالی بینیت لە كۆشكی كرملین لەگەل ڤیلادیمیر پووتین لەبارەی رووداوەكانی ئەم دواییەی جیهان كۆبوونەتەوە.
رۆژی 24_2_2022، بە فەرمانی راستەوخۆی ڤیلادمیر پووتین، سەرۆكی رووسیا، ئەو وڵاتە هێرشی بۆسەر ئۆكرانیا دەستپێكرد. سەرباری هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بە سەركۆنەكردن و سەپاندنی سزا بەسەر رووسیا، بەڵام تاوەكو ئێستا رووسیا هێرشەكەی رانەگرتووە و شەڕ و رووبەڕووبوونەوە نزیكبووەتەوە لە كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا.
سەردانەكەی نەفتالی بینیت بە یەكەم سەردانی بەرپرسێكی باڵای وڵاتان دادەنرێت لە دوای هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا، كە سەردانی رووسیا بكات.