وێستگەكانی ئاشتی عەرەب -ئیسرائیل

پۆڵەتیك پرێس:

لەم ماوەیەدا هەردوو دەوڵەتی ئیمارات و بەحرێن رێككەوتنی ئاشتەوایی و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل راگەیاند.

لە ماوەی ساڵانی رابردوو چەندین رێككەوتن و قۆناغی گفتووگۆ لەنێوان عەرەبەكان و ئیسرائیلدا سازكراون.

لە ساڵی 1979 پەیماننامەی ئاشتی ئیسرائیلی میسری كە یەكەم رێككەوتنی ئاشتی عەرەب و ئیسرائیلە.

ساڵی 1991 كۆنگرەی مەدرید بەسترا بە بەشداری نوێنەری ئیسرائیل و رێكخراوی رزگاریخوازی فەڵەستین و بە رێككەوتن كۆتاییهات.

لە 1994 ئوردن وەك دووەم وڵاتی عەرەبی رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل مۆركرد لە دوای میسر.

لەنێوان 1993 تا 1995 ئیسرائیل و رێكخراوی رزگاریخوازی فەڵەستینی گفتوگۆیان كردووە لە نەرویج بەنهێنی بە رێكەوتنی ئۆسلۆ ناسراوە.

لە 2000 بە بەشداری بیل كلینتن سەرۆكی ئەو كاتی ئەمریكا دیداری ئیهۆد باراك سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتی ئیسرائیل و كۆچكردوو یاسر عەرەفات سەرۆكی فەڵەستین لە كامب دیڤید سازكرا، بەڵام ئەنجامی نەبوو.

لە 2002 سعودیە پلانێكی ئاشتی بە رەزامەندی كۆمكاری عەرەبی پێشكەشكرد بە ئیسرائیل كرد.

لە 2007 لوتكەی ئاناپۆلیس لە دوای دەستپێشخەری ئاشتی سعودیە بەسترا بە بەشداری مەحمود عەباس سەرۆكی فەڵەستین و ئیهۆد ئۆڵمەرت سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و گەیشتن بە رێككەوتن.

لە 2013 گفتووگۆ بە چاودێری جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەو كاتەدا دەستیپێكرد لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستینییەكان لە نیسانی 2014 شكستی هێنا.

ئابی 2020 رێككەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات راگەیەندرا.

ئەیلولی 2020 رێككەوتنی ئیسرائیل و بەحرێن راگەیەندرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا