فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردوومانی حزبوڵڵایان کرد

پۆڵەتیک پرێس_

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆردوومانی چەکدارەکانی حزبوڵڵای لوبنانیان کردو چەند پێگەیەکی هەستیاری ئەو چەکدارانەیان کردە ئامانج.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانیان بۆردوومانی پێگەکانی حزبوڵڵایان کردووە، ئاماژەشیان بەوە کردووە ئەو کارەیان وەک کاردانەوەیەک بووە بۆ رووداوەکانی شەوی رابردوو.

سوپای ئیسرائیل لە تویتێکیدا رایگەیاندووە کە شەوی رابردوو چەکدارەکانی حزبوڵڵا هێرشیان کردووەتە سەر چەند سەربازگەیەکی سوپا لە باکووری ئیسرائیل.

ئەو هێرشانەی سوپای ئیسرائیل لەکاتێکدا بووە چەند گرووپێکی چەکداریی حزبوڵڵا بەنیازبوون خاڵە سنوورییەکان تێبپەڕێن و دزە بکەنە ناو ئیسرائیلەوە.

ماڵپەری سکای نیوزی عەرەبیش بڵاویکردووەتەوە کە ئەفیخاری ئادرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل حکومەتی لوبنانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە هەموو ئەو هێرشانەی رووەدەدەن لەلایەن حزبوڵڵاوە لە ئەستۆی ئەواندایە، چونکە لە خاکی لوبنانەوە چالاکییەکانیان ئەنجام دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا