نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشی شەکرە

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکی پسپۆڕی تایبەت لە بواری نەخۆشیەکانی شەکرە ڕایگەیاند نەخۆشی شەکرە زۆر بەخێرایی گەشەدەکات بۆیە پێویستە لە قۆناغەکانی سەرەتادا هەستیپێبکرێت بۆئەوەی کۆنتڕۆڵ بکرێت.

پزیشەکەکە دەڵێت خواردنی ناتەندروست، خواردنی ڕێژەیەکی زۆر کە کاربۆهیدرات، زۆر بەکارهێنانی دەرمان، کەمی جوڵە و وەرزش هۆکارن بۆ توشبوون بە نەخۆشی شەکرە هەروەها بۆماوەیش کاریگەری زۆری هەیە، لە سەرەتادا هەندێک نیشانە دەردەکەون کە نابێت پشتگوێ بخرێن وەک وشکبوونی دەم، بەردەوام هەست بە تینوێتی کردن، زۆر ئارەق کردن، زیادبوونی کێش، زۆر میزکردن، بێهێزبوونی بینین و لەرزینی پەنجەکان.

لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو نیشانانەدا پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە و کۆنتڕۆڵکردنی چونکە لەوانەیە نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشی شەکرەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا