پۆڵەتیک پرێس
هەوکردنی جومگەکان یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکان، پێویستە ئەو کەسانەی تووشی هەوکردنی جومگەکان بوون سیستمێکی خۆراکی گونجاو هەڵبژێرن، چونکە هەندێک خواردن کاریگەرییان لەسەری دەبێت و هەوکردنەکە زیاتر دەکەن.
ئەگەر هەوکردنی جومگەکانت هەیە پێویستە لەم خواردنانە دووربکەویتەوە:
-گۆشتی سوور چونکە هەوکردن زیاتر دەکات
-ئەو خواردنانەی مادەی گلۆتینیان زۆر تێدایە وەک گەنم و دانەوێڵەکان
-بەشێویەکی گشتی شیرەمەنیەکان زیان بە هەوکردنی جومگەکان ناگەیەنن، بەڵام پێویستە لەو شیرەمەنیانە دووربکەویتەوە کە ڕێژەی چەوریان بەرزە
-ئەو خواردنانەی خوێیان زۆر تێدایە، چونکە هەوکردن زیاد دەکەن
-ئەو خواردنەنەی ئۆمێگا6ی چەوریان تێدایە
-خواردنەوە گازیەکان