سوودەکانی گەڵای زەیتون بۆ تەندروستی

پۆڵەتیک پرێس

زەیتون جگە لەوەی خۆی لەهەموو جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دەخورێت زەیتێکی سروشتی تایبەتی لێدروستدەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا گەڵاکەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

پزیشکی بواری خۆراک سینتیا حاج لە لێدوانێکیدا بۆ “سەیدەتی نێت” باس لە سوودەکانی گەڵای زەیتون دەکات کە دەکرێت لەگەڵ ئاودا بکوڵێنرێت و دواتر ئاوەکە بخورێتەوە، گەڵای زەیتون ئەو ماددانەی تێدایە کە وەک چارەسەرێک بۆ کێشە تەندروستییەکان بەکاردەهێنرێت، یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.

ورق شجر الزيتون - اروردز

تایبەتمەندی دژەئۆکسانی هەیە ڕێگری توشبوون بەشێرپەنجە دەکات، یارمەتی باشتربوونی کردارەکانی مێشک و هاوسەنگبوونی بەکتریای ڕیخۆڵەکان دەدات، هەوکردن و ئازاری جومگەکان کەمدەکاتەوە، ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروست بەکاربهێنرێت بەرگری جەستە بەهێزدەکات و وەک چارەسەرێک بۆ پەتای وەرزی و ئەنفلۆنزا بەکاردەهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا