فرمێسک یارمەتی ئاشکرا بوونی جۆرەکانی شێرپەنجە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

ئەسکەندەر میاسینکۆڤ پزیسکی پسپۆڕی ڕوسی، ئاشکرای دەکات فرمێسکی خوێنین ئاماژەیە بۆ کێشەیەکی تەندروستی مەترسیدار لە جەستەدا.

لە چاو پێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا میاسینکۆڤ ئاماژە بەوە دەدات، ئەم حاڵەتە ڕەنگە نیشانەیەک بێت بۆ توشبوونت بە نەخۆشی شێرپەنجە.

ڕوونی دەکاتەوە، ڕەنگە فرمێسکی خوێنین نیشانە بێت بۆ توش بوونت بە نەخۆشیەکانی جگەر، وتیشی کاتێک ئەم ئەرکە ڕوو دەدات کاتێک خوێن مەین لە جگەردا ڕوو دەدات. دواتر فرمێسکی سور دەردەکەوێت.

یەکێکیتر لە نەخۆشیانەی دەبێتە هۆی دەرکەوتنی فرمێسکی سور یاخود خوێنین لە خانماندا، بریتیە لە هەو کردنی ڕەحم کاتێک کۆ ئەندامی زاوزێی مێیینە هەو دەکات، توشی ئەم فرمێسکانە دەبیت.

کۆمەڵێک گرێ کە بە خێرایی گەشە دەکەن، جوڵەی چاو ناهێڵن دەبنە هۆی دروست بوونی ئازار و فشارێکی زۆر بەرز بوونەوەی پەستانی خوێن لە ناو چاودا، ئەمەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی ئەو فرمێسکانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا