پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی خۆشتن بەئاوی گەرم زیاتر باوە و خۆشتن بەئاوی سارد لای هەموو کەسێک ئاسایی نییە و لەوانەیە ناڕەحەتیش بێت، بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.
خۆشتن بەئاوی سارد سوڕی خوێن چالاک دەکات و گرژبوونی ماسولکەکان کەمدەکاتەوە، پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکات و ڕێگری لە خووران و سووربوونەوەی دەکات، هاوسەنگی جەستە ڕادەگرێت.
سوودێکی زۆری بۆ بواری دەروونی کەسەکان هەیە و ڕێگری لە ترس و دڵەڕاوکێی دەکات، بەرگری جەستە بەهێزدەکات، یارمەتی تەندروستی قژ دەدات و ڕێگری لە کێشەکانی دەکات.