له‌نه‌رویج جۆرێكی مه‌ترسیداری كۆرۆنا بڵاوده‌بێته‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
كه‌ناڵێكی فه‌رمی نه‌رویج ئاشكرایكرد، جۆرێكی نوێی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌راورد به‌و جۆره‌ی سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی ئێستا مه‌ترسیدارتره‌.

كه‌ناڵی TV2-ی نه‌رویج بڵاویكرده‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ له‌نێو هه‌شت تووشبووی كۆرۆنا جۆرێكی دیكه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌یان بۆ ئاشكرابووه‌، كه‌ له‌و جۆره‌ی سه‌ره‌تا بڵاوبووه‌وه‌ مه‌ترسیدارتره‌ و خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه‌.

شاری تروندهایم ئه‌و شاره‌یه‌ كه‌ جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای تیادا دۆزراوه‌ته‌وه‌، توف ڕوستاد، گه‌وره‌ پزیشكی شاره‌كه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت “ئه‌و جۆره‌ی كۆرۆنا پێشتر بوونی نه‌بووه‌، سه‌ره‌تا ته‌نیا ده‌نگۆ بوو، به‌ڵام ئێستا به‌ڕاستی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ نوێیه‌ی كۆرۆنا بوونی هه‌یه‌”.

ئه‌و پزیشكه‌ ده‌شڵێت “جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا به‌ خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه‌ و هه‌ر زووش نیشانه‌كانی له‌سه‌ر تووشبووه‌كه‌ به‌دیارده‌كه‌وێت”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک