پۆڵەتیک پرێس
سیر یەکێکە لەو ماددانەی سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە و بەرگری لەش بەهێز دەکات، پسپۆڕێکی بواری تەندروستی باس لەوە دەکات سیر بەڕێژەی چەند بخورێت باشە و کێن ئەو کەسانەشی نابێت سیر بخۆن.
زانایان باس لەوە دەکەن لەگەڵ ئەوەی سیر سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، بەڵام پێویستە بەڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێت و زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکرێت، پسپۆڕەکە ئاماژەی بەوەکرد بۆ کەسانی ئاسایی ڕۆژانە خواردنی دوو دەنک سیر سوودێکی زۆری دەبێت و باشترە لەو ڕێژەیە زیاتر نەبێت.
ئەو کەسانەی کێشەی کرداری هەرس، برینی گەدە یان هەوکردنی گەدەیان هەیە پێویستە لە خواردنی سیر دووربکەونەوە، چونکە خواردنی سیر لەوکاتەدا زیان بە تەندروستی گەدە دەگەیەنێت و گەدە توشی ئازارێکی زیاتر دەکات.