پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕانەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو بزوتنەوەیە دەكات و دەشڵێت، هیوادارم ئەم یادە دەرفەتێك بێت بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانمان.
لە پەیامەكەیدا كە ئاراستەی جڤاتی نیشتمانی، هەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕانی كردووە هاتووە، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەكەتانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هیوادارم ئەم یادە دەرفەتێك بێت بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانمان، قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و یەكهەڵوێستی لەبەرامبەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان، پێكەوە لە هەوڵەكانمان بەردەوامبین لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی، بەرەوپێشبردنی سیستمی حوكمڕانی لە هەرێم و جێبەجێكردنی خواست و داوا رەواكانی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان.