بافڵ جەلال تاڵەبانی جەخت لە گفتوگۆی نیشتمانی دەكاتەوە لەسەر بنەمای دەستوور

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغدا كۆبوونەوە.

‏‎لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی و تێپەڕاندنی بەربەستەكان كرا و هەنگاوەكانی تێپەڕاندنی ئەو تەنگەژە سیاسییەی عێراقی تێكەوتووە تاوتوێكرا.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەختی لە گفتوگۆ و رێككەوتنی نیشتمانی كردەوە لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە. وتیشی، عێراق بە دۆخێكی سیاسی هەستیاردا تێدەپەڕێت و ئەركی هەموولایەكە بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە مامەڵە بكەن و كار بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیر بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا