پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕاوێژكاری سەربازی سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی دیداری پۆڵەتیك ڕایگەیاند، ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانی بەكردار سەرۆكایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكات و پشتگیری لە هەنگاوەكانی چاكسازی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەن.
وەستا رەسوڵ، ڕاوێژكاری سەربازی سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی دیداری پۆڵەتیك ڕایگەیاند: بەپێی ئەو بڕیارەی لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە دراوە، لاهور جەنگی بورهان و ژمارەیەك ئەندام سەركردایەتی لەناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا نەماون.
وەستا رەسوڵ وتی: بافڵ جەلال تاڵەبانیش بە كرداری پراكتیزەی سەرۆكایەتی یەكێتی دەكات، وە هەڵگری ئەو دروشمەیە كە چاكسازی لە جومگەكانی حزبدا بكات، وە دەیەوێت لە رێگەی چاكسازی جومگەكانی حزبەوە چاكسازی لە حكومەت و حوكمڕانیش بكرێت بەتایبەتی لە سنوری سلێمانی.
باسی لەوەشكرد، ئومێدمان بەو چاكسازییانە هەیە كە بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجامیدەدات و پاڵپشتی هەنگاوەكانی چاكسازی دەكەین.