پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی عەمید عەبدوڵا دەكات و رایگەیاند، عەمید عەبدوڵا ئەفسەرێكی دڵسۆز و سەر ڕاست بوو لە راپەڕاندنی كارەكانی و بە ئەوپەڕی لێهاتووییەوە ئەركەكانی جێبەجێدەكرد.
دەقی پرسەنامەكە
بەڕێزان كەسوكار و بنەماڵەی سەربەرز و تێكۆشەری كاك عەمید عەبدوڵا محەمەد
بەخەمێكی قووڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز و بەوەفا عەمید (عەبدوڵا محەمەد) لێپرسراوی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتنم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و هاوسەنگەرانی دەكەم.
عەمید عەبدوڵا ئەفسەرێكی دڵسۆز و سەر ڕاست بوو لە راپەڕاندنی كارەكانی و بە ئەوپەڕی لێهاتووییەوە ئەركەكانی جێبەجێدەكرد.
لەخوای گەورە داواكارین بەبەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی