ڕاوێژکاری ئابووری مستەفا کازمی لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینارەکە زانیاری نوێ ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری ئابووری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، “یەدەگی ناوەندیی عێراق 80 ملیار دۆلارە و ئەمەش لەمێژووی عێراقدا زۆرترین یەدەگە”.

بەگوێرەی قسەکانی مەزهەر محەمەد ساڵح، “داهاتی مانگانەی نەوت 11 ملیار دۆلارە و یەدەگی ناوەندیش گەیشتووەتە 80 ملیار دۆلار، کە هەردووکیان لە مێژووی عێراقدا بەرزترین ئاستیان تۆمارکردووە”.

وتیشی، “لە ئێستادا زۆربەی داهاتی عێراق لەڕێی نەوتەوە دابین دەکرێت، ئەمەش پاڵنەرە تا لەڕووی داراییەوە کێشەی بۆ دروست نەبێت”.

لەبارەی یەدەگی زێڕیشەوە باسی لەوەکرد، “عێراق 131 تۆن یەدەگی زێڕی هەیە و ئەمەش بڕێکی گەورەیە و پاڵپشتییە بۆ بانکی ناوەندیی”.

لەلایەکی دیکەوە لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، “ئەم بابەتە جێی گفتوگۆی نێوان هەردوو لایەنە و دانوستانی لەسەر دەکرێت تا ڕێکبکەون”. وتیشی، “پەیوەندییەکان بۆ ئەم بابەتە بەردەوامە و ئەم بەردەوامییەش لە بەرژەوەندی عێراق”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا