پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی رامەزان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، “ئاگاداری خاوەن موەلیدەکانی ناو شاری سلێمانی دەکەینەوە کە لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بەرنامەی کارکردنیان بەم شێوەیەیە دەبێت، رۆژانە لە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ دەبێت تا 9:00 ی بەیانی رۆژی دواتر”.
کارەبای سلێمانی ئاشکراشی کرد، لە ئەمڕۆ بەرنامەکە جێبەجێ دەکرێت.