‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی و دكتۆر لەتیف رەشید جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكان بەپێی دەستوور دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆك كۆماری عیراق لە بەغدا كۆبوونەوە.

‏‎لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عیراق، هەرێم و ناوچەكە گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆكان و یەكڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بونیادنانی داهاتوویەكی گەش بۆ هاوڵاتییان.

‏‎چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و هەردوولا جەختیان لە زاڵبوون بەسەر كێشەكان كردەوە، بۆ ئەمەش دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە بكرێنە پێوەر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا