تاڵیبان: پابەندین بە هەموو یاساو بڕیارە نێودەوڵەتیەکان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرکردەیەکی تاڵیبان ڕایگەیاند، پابەندین بە هەموو ئەو بڕیارو یاسا نێودەوڵەتیانە کە لەگەڵ شەریعەی ئیسلامیدا بگونجیت و دژی نەبێت.

ئەو سەرکردەیەی تاڵیبان، هاتۆتە سەر دەسەڵات لە ئەفغانستان، نیازی خی دەربڕیوە سەبارەت بە، دامەزراندنی پەیوەندی ئەرێنی و بەهێز لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان بە پرەنسیپی گۆڕینەوەی مامەڵەی باش لە نێوانیاندا.

ئاماژەی بەوەشدا پابەند دەبن، بە تەواوی بڕیار و یاسا نێودەوڵەتیەکان، بەو مەرجەی بگونجەت لەگەڵ شەریعەتی ئیسلامیداو دژایەتی بەها نەتەوەییەکان نەکات.

ڕوونیشی کردەوە، خاکی ئەفغانستان دژی ئاسایشی هیچ دەوڵەتێک بەکارناهێنرێت، داواش لە هەمووان دەکات بە شێوازێکی نمونەیی مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا