نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت دابەزی و لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە کەمتر لە 82 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 81 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 79 دۆلار و 97 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی رابردوودا بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی گۆڵدمان ساکس پێشبینی کرد، تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ 90 دۆلار بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا