پۆڵەتیک پرێس
ڤیتامین دی یەکێکە لە ڤیتامینە زۆر گرنگەکان بۆ جەستە و ڕێگری لە نەخۆشیەکان دەکات کاتێک ڕێژەکەی کەم دەبێت چەند نیشانەیەک دەردەکەون و زیانی تەندروستی دەبێت، هەروەها کاتێک ڕێژەیەکی زۆر زیاددەبێت بەهەمان شێوە هەندێک نیشانە دەردەکەون و لەوانەیە ببێتە هۆی زیان.
نیشانەکانی بەرزبوونەوەی ڤیتامین دی لە جەستەدا:
-دابەزینی کێش
-وشکبوونەوەی جەستە
-قەبزی
-میزکردنی لە ڕادەبەدەر
-تێکچوونی میزاج و توڕەبوون
-لاوازبوونی ماسولکەکان
-دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە
-گێژبوون
-تێکچوونی لێدانی دڵ
-بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
-زرنگانەوەی گوێیەکان
لەکاتی بەرزبوونەوە یان نزمبوونەوەی ڕێژەکەی پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو.