پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی ئەو کەسانەی بەرۆژوودەبن دوای بەربانگ و نان خواردن هەست بە خەواڵووێتی دەکەن، توێژینەوە نوێیەکان ئەوەیان سەلماندووە جۆری خواردنەکان کە لە بەربانگدا دەخورێن هۆکارن بۆ خەواڵووێتی نەک ئەو ڕێژەیەی کە دەخورێت.
دوای چەند کاتژمێرێکی زۆر لە بەڕۆژووبوون و دووربوون لە هەموو خواردن و خواردنەوەیەک، هەندێک لە خواردنەکان کە لە ژەمی ئێوارەدا دەخورێن هۆکارن بۆ خەواڵووێتی ئەوانیش:
-مریشکی سوورەکراو
پزیشکان ڕێنمایی دەدەن دەربارەی نەخواردنی مریشکی سوورەکراو لە ژەمی بەربانگدا، چونکە زۆر چەورە کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە هەیە وادەکات هەست بە خەواڵووێتی و تەمەڵی بکەیت.
-خواردنەوە گازییەکان
ئەو سۆدەیەی لە خواردنەوە گازییەکاندا هەیە وادەکات ڕاستەوخۆ ڕێژەی شەکری خوێن بەرزبێتەوە و دوایش ڕاستەوخۆ دادەبەزێت، ئەمەش هۆکارێکی دیکەیە.
-شیرینیەکان
زۆر خواردنی شیرینییەکان ڕێگری لە بەرهەمهێنانی ماددەی ئۆریکسین دەکەن کە بەرپرسە لەوەی مێشک بە چالاکی بهێڵێتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی بێهێزی و خەواڵووی.
-دانەوێڵەکان
ئەو دانەوێڵانەی لە دروستکردنی نانی سپی و مەعکەرۆنیدا بەکاردەهێنرێن خێرا هەرسبوونیان وادەکات ڕێژەی شەکری خوێن بەرزبێتەوە و وزەی جەستە کەمبێتەوە، ئەوەش هۆکارێکی دیکەی خەواڵووێتی و بێهێزیە.