ئایا خواردنەوەی شەربەتی سەوزەواتەکان لەبەیانیاندا بۆ تەندروستی بەسوودە؟

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی شەربەتی سەوزەواتەکان بۆ تەندروستی زۆر گرنگن و خواردنەوەی شەربەتی سەوزەواتەکان لەبەیانیاندا باوە بەتایبەتی لای ئەو کەسانەی گرنگی بە وەرزش و تەندروستی جەستە دەدەن.

بەپێی ماڵپەڕی”Health” دەستپێکی ڕۆژەکەت بە پەرداخێک شەربەتی سروشتی سەوزەواتەکان ئەم سوودانە بەجەستە دەگەیەنێت:

-خواردنەوەی شەربەتی سروشتی سەوزەواتەکان لەبەیانیاندا یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات کە دەبنە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکان.

-تایبەتمەندی برۆبیۆتیکی هەیە کە بەکتریاییەکی سوودبەخشە یارمەتی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان دەدات.

عصير الخضروات: فوائد لا تزال موضع شك - ويب طب

-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان خواردنەوەی بەشێوەیەکی ڕێکخراو و بەگەدەی بەتاڵ وزەیەکەی زۆر بە جەستە دەبەخشێت.

-جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکاتەوە، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە یارمەتی ڕەونەقدارکردنی دەدات و ڕێگری لە کێشەکانی دەکات.

لەگەڵ ئەوەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام ئەو کەسانەی نەخۆشییەکانی گورچیلەیان هەیە پێویستە هەموو ڕۆژێک نەیخۆنەوە چونکە ڕێژەیەکی زۆر ئۆکسالاتیان تێدایە زیان بەو کەسانە دەگەیەنێت کە بەدەست نەخۆشییەکانی گورچیلەوە دەناڵێنن، هەروەها ئەو کەسانەی توشبووی شەکرەن باشترە لەو جۆرە شەربەتانە دووربکەونەوە چونکە ڕێژەیەکی کەم ڕیشاڵ و پڕۆتینەکانیان تێدایە کە گرنگییەکەی زۆری بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکری خوێن هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا