سێ میوە بۆ تەندروستبوونی پێست

پۆڵەتیک پرێس

میوەکان سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامینە سەرەکییەکانن بۆ جەستە، بۆیە بەردەوام بەبەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکی دادەنرێن، سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی پێست و ڕێگریکردن لە دروستبوونی زیپکە هەیە.

بەپێی ماڵپەڕی”news18″، ئەم سێ میوەیە سوودیان بۆ تەندروستی پێست هەیە:

-سێو
ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسان، کانزاکان، ڕیشاڵەکان، ڤیتامین ئەی و سی تێدایە، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستبوونی پێست هەیە و پارێزگاری لێدەکات.

فرفش وصور - تفااااااح🍏🍎 - Wattpad

-شوتی
دەوڵەمەندە بە ئاو و دژەئۆکسانەکان جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکاتەوە و یارمەتی شێداری پێست دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە ڕێگری لە دروستبوونی چرچولۆچی دەکات.

Estate: vince l'anguria - Gazzetta di Parma

-شلیک
ترشی ئەلفا هایدرۆکسی و سالیسیلیکی تێدایە ڕێگری لە دروستبوونی زیپکە دەکات، هەروەها تایبەتمەندی دژەبەکتریا و هەوکردنی هەیە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە.

الفراولة.. فاكهة حساسة غنية بفوائد جمة - جريدة الغد

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا