پۆڵەتیک پرێس
لەگەڵ گۆڕانی وەرز و کەش و هەوادا بەشێکی زۆری خەڵک تووشی هەستیاری دەبن و بەدەستیەوە دەناڵێنن وەک پژمە، گیرانی لوت و خووران، هەندێک گۆڕانکاری بچووک لە سیستمی خۆراکیدا یارمەتی کەمکردنەوەی هەستیاری دەدات.
ئەم خواردنانە لەگەڵ گۆڕانی وەرزدا ڕێگری لە هەستیاری دەکەن:
-پیاز، بڕۆکلی و ترێ
تایبەتمەندی دژەهەستیاری و هەوکردنیان هەیە دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان بەرگری جەستە بەهێزدەکەن.
-پڕتەقاڵ، لیمۆ، بیبەر و پەتاتە
دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکان بەرگری جەستە بەهێزدەکەن و یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان و هەستیاری دەدەن.
-ماست
پارێزگاری لە تەندروستی جەستە دەکات و ڕۆڵێکی گرنگی لە کەمکردنەوەی هەستیاریدا هەیە.
-ماسی سەلەمون و زەیتە ڕووەکیەکان
ڕێژەیەکی زۆر ئۆمێگا3یان تێدایە یارمەتی کەمکردنەوەی هەستیاری دەدەن.