“هیچ بەڵگەیەکی پەسەندکراو بۆ بوونی ڤایرۆسی سارس نییە”

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەبارەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی سارسدڵنیایی بەهاوڵاتیان دەدات و رایدەگەیەنێت، “هیچ بەڵگەیەکی پەسەندکراو بۆ بوونی ڤایرۆسی سارس نییە”.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، پڕۆسەی پشکنینی تاقیگە بۆ چەندین جۆری ڤایرۆس ئەنجام دەدرێت و چەندین جۆری ڤایرۆسی سارس هەیە کە لەگەڵ جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ڤایرۆسەکانی ئەنفلەوەنزا لە هەمان خێزان ئەژمار دەکرێت.

دەشڵێت، “هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە پێویست بە شڵەژان ناکات و تیمی پسپۆڕی وەزارەتمان لەگەڵ تیمەکانی تەندروستی، بەدواداچوونی زیاتر بۆ لێکۆڵینەوە لەم گومانە دەکات”.

ئەمە دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ هەینی، لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە گوایە جۆرێکی ڤایرۆسی سارس SARS لە نەخۆشخانەی ئاسا لە شاری سلێمانی دەستنیشانکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا