تێکەڵ کردنی دوو ڤاکسین بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا

پۆڵەتیک پرێس

ڕۆژنامەکان بڵآویان کردەوە، کارگێڕی ئەمریکا بڕیاری دانانی کارگەیەکی دا لە شاری بالتیمۆر، بۆ بەرهەم هێنانی ڤاکسینی جۆنسۆن و جۆنسۆن، دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها ڕاگرتنی ڤاکسینی ئەسترازینکا.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت، کە لە کۆتاییدا ١٥ ملیۆن ڤاکسینی جۆنسۆن و جۆنسۆنی دژە کۆرۆنا نێردرا بۆ کارگەی, Emergent BioSolutionsئەنجامی ئەم تێکەڵەیە لەگەڵ پێکهاتەی ڤاکسینی ئەسترازینکا جیاوازبوون هەربۆیە بڕیاری جیاکردنەوەی درا.

بەرپرسانی تەندروستی بڕیارەکەی حکومەت بەرز دەنرخێنن، بەهۆی ئەوەی خەڵک متمانەی بە ڤاکسینەکان کەم دەبێتەوە.

جۆنسۆن ئەند جۆنسۆن ئەو گۆڕانکارییانەی پشت ڕاست کردۆتەوە، کە بە تەواوی لە ڤاکسینەکەدا دەبێت، هەروەها بەرپرسیارێتیان گرتە ئەستۆ، ڤاکسینەکە لە کارگەی Emegrent Bigsolutionsدروست دەکرێت.

تائێستا ویلایەتە ئەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر دروست کردنی ڤاکسینەکانی، فایزەر، ئەسترازینکا، جۆنسۆن ئەند جۆنسۆن دەربڕیوە، چونکە پلان بۆ دروست کردنیان دانراوە.

بەرپرسێکی تەندروستی ئەمریکاش ڕایدەگەیەنێت هیچ پێویست بە بەکارهێنانی، ڤاکسینی ئەسترازینکا ناکات، تەنانەت ئگر لە لایەن دەستەی دروست کردن و بەرهەم هێنانی دەرمانیشەوە پەسەند بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا