بزانە بەپێی تەمەنت ڕۆژانە چەند پێویستت بە خەو هەیە

پۆڵەتیک پرێس

پێویستە کات و ڕێژەی خەوتن لای هەموو کەسێک لە پلەی یەکەمدا بێت، چونکە بەشێوەیەکی راستەوخۆ گاریکەری گەورەی لەسەر هەڵسوکەوتی کەسەکان هەیە.

خەو کردارێکی سەرەکیە بۆ گەشەکردن و پێگەیشتنی منداڵی شیرەخۆرە، منداڵی ئاسای و هەرزەکاران، گرنگە بۆ بەخشینی وزە بە لەش و مێشک، خەوێکی گونجاو و تەندروست هۆکارە بۆ تەندروستیەکای باش و بەهێزبوونی بەرگری لەش بەرامبەر نەخۆشیەکان، کەم خەوی دەبێتە هۆی توشبوون بە چەندین کێشە و تێکچوونی میزاج و توشبوون بە نەخۆشیەکانی قەڵەوی، دڵ و شەکرە.

بەشێوەیەکی گشتی هەموو کەسێک ڕۆژانە پێویستی بە هەشت کاتژمێر خەو هەیە، بەڵام ئەو ڕێژەیە لە کەسێکەوە بۆ یەکێکی دیکە دەگۆڕێت هەیە پێویستی بە زیاترە هەیە پێویستی بە کەمترە.

ڕێژەی خەوێکی تەندروست بۆ منداڵان بەپێی تەمەنیان:

-ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە نێوان 4 بۆ 12 مانگدایە پێویستیان بە 12 بۆ 16 کاتژمێر خەو هەیە.
-ئەو منداڵانەی تەمەنیان لەنێوان ساڵ بۆ دوو ساڵدایە پێویستیان بە 11 بۆ 14 کاتژمێر خەو هەیە.
-منداڵانی تەمەن 3 بۆ 5 ساڵ پێویستیان بە 10 بۆ 13 کاتژمێر خەو هەیە.
-منداڵانی 6 بۆ 12 ساڵ پێویستیان بە 9 بۆ 12 کاتژمێر خەو هەیە.
-هەرزەکارانی 13 بۆ 18 ساڵ پێویستیان بە 8 بۆ 10 کاتژمێر خەو هەیە.

ئەو کەسانەی تەمانیان لە نێوان 18 بۆ 60 ساڵدایە بەگشتی پێویستیان بە حەوت بۆ هەشت کاتژمێر خەو هەیە، ئەو کەسانەش کە تەمەنیان لە 60 ساڵ بۆ سەرەوەیە پێویستیان بە حەوت بۆ نۆ کاتژمێر خەو هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا