سێ هۆکار واتلێدەکەن خورما بەشێک بێت لە سیستمی خۆراکی

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی خورما چەندین جۆری جیاوازی هەیە و هەموویان سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵ، ڤیتامین و کانزاکانن، خورما لە کاریبۆهیدراتە تەندروستەکان پێکدێت و ئەو شەکرەی ناوی سروشتیە.

هەرچەندە خورما سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام باشترە زیادەڕەوی لەخواردنیدا نەکرێت بۆئەوەی زیانی لێنەکەوێتەوە، بەپێی ماڵپەڕی”eatingwell” ئەم هۆکارانە واتلێدەکەن خورما بەشێکی سەرەکی بێت لە سیستمی خۆراکی:

-ماددەی بۆلیفینۆلی تێدایە ڕێگری لە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەکات، توێژینەوەکان دەریانخستووە خورما یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات.

هل يجب غسل التمر قبل اكله | أطيب طبخة
-تایبەتمەندی دژەئۆکسان و بەکتریای هەیە، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییە جیاوازەکانی وەک زەهایمەر و شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
-سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵەکانە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان هەیە، یارمەتی زیادبوونی بەکتریا سوودبەخشەکانی ڕیخۆڵە دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا