کۆمپانیای بایونتیک و فایزەر ٣ملیار ڤاکیسن بەرهەم دەهێنن

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای بایۆنتیکی ئەڵمانی بە هاوبەشی کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی، پلانیان هەیە بۆ زیاد کردنی توانای بەرهەم هێنان بۆ ڤاکسینی کۆرۆنا تاوەکو لە ساڵی ٢٠٢٢دا سێ ملیار بەرهەم بهێنن.

بەڕێوبەری گشتی بایونتیک لە چاوپێکەوتنێکدا وتی، کە ئێمە ئامادەین بۆ زیاد کردنی توانای بەرهەم هێنان، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە پێشتر لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر ڕێکەوتنیان ئەنجام داوە بۆ بەرهەمهێنانی ٣ ملیار ڤاکسین، تاوەکو بگات بە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک

بە گوێرەی بڵاوکراوەکانیش، پێشبینی دەکرێت داهاتتی ڤاکسینەکان ١٥ ملیار دۆلار لە ساڵی ٢٠٢١ دا.

هەرچەندە بایونتیک، ڕایگەیاند کە پلانی هەیە بۆ بەرهەمەم هێنانی ٢ ملیار ڤاکسین، لەمساڵ دا بەڵام ڕێژەکەی زیاتر بوو لەوەی پێشبینی دەکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا