دوو خواردنەوە کۆلیستڕۆڵی خوێن دادەبەزێنن

پۆڵەتیک پرێس

بەرزبونەوەیی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێن کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی دڵ هەیە و مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاددەکات، ئەگەر یەکێکیت لەو کەسانەی بەدەست بەرزی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵەوە دەناڵێنیت ئەوا دوو خواردنەوەی سروشتی یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدەن.

دوو خواردنەوە کۆلیستڕۆڵی خوێن دادەبەزێنن:

-چای سەوز یان ڕەش
چا یەکێکە لەو خواردنەوانەی لەجیهاندا خواستێکی زۆری لەسەرە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە و یارمەتی دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەدات، بەپێی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی ڕۆژانە دوو بۆ سێ کوپ چا دەخۆنەوە ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشیەکانی دڵ بەڕێژەی %8-12 کەمترە بەراورد بەو کەسانەی چا ناخۆنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا باشترە زیادەڕەوی لە خواردنەوەیدا نەکرێت بۆئەوەی زیانی نەبێت.

الشاي الأخضر أم الأسود: أيهما أكثر صحة؟

-شەربەتی هەنار
شەربەتی هەنار دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکان یارمەتی دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەدات و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە.

طريقة عمل عصير الرمان - شملولة

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا