نۆ سودی گرنگی مانگۆ لە کاتی دووگیانیدا

پۆڵەتیک پرێس

مانگۆ یەکێکە لە میوە بەتامەکان، خەڵکانێکی زۆر ناتوانن خۆیان بگرن لە کاتی بینینیدا زۆە حەز بە خواردنی دەکەن، جگە لە کەسانی ئاسایی بۆ خانمانی دوو گیان سودێکی زۆری هەیە.

بەپێی بڵاو کراوە تەندروستەکان ٩سودی گرنگی مانگۆ دیاری کراوە، بە تایبەت بۆ خانمانی دوو گیان و کۆرپەلەکانیان، سودەکانیش بریتین لە

١-ئاسنت دەداتێ و ڕێگری لە کەم خوێنی دەکات

مانگۆ دەوڵەمەندە بە ڤایتامین سی، کە یارمەتی وەرگرتنی ئاسن دەدات، بە تایبەت خانمانی دوو گیان پێویستیان بەوە هەیە زاڵ بن بەسەر کەم خوێنیدا.

٢-یارمەتی گەشەی کۆرپەلە دەدات

مانگۆ سەرچاوەی سەرەکی ترشی فۆلیکە، کە زۆر پێویستە بۆ گەشەی مێشکی کۆرپەلە، هەروەها ڕێگری دەکات لە دروست بوونی کێشە لە بۆرییەکانی دەمار کە ڕەنگە لەسەرەتای دوو گیانیدا ڕوو بدات.

٣-بە ڕیشاڵەکان دەوڵەمەندە یارمەتی تەندروستی کۆ ئەندامی هەرس دەدات

مانگۆ بە ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵەکان دەوڵەمەندە، یارمەتیت دەدات کە بۆ ماوەیەکی باش هەست بە تێر بوون بکەیت، هەروەها ڕێگری لە قەبزی دەکات بە تایبەت لە ٣ مانگی سەرەتای دوو گیانیدا.

٤-بە دژە ئۆکسانەکان دەوڵەمەندا

مانگۆ دەوڵەمەندە بە ڤایتامین سی، هەربۆیە دژە ئۆکسانێکی بەهێزە یارمەتی پاراستنی گەشەی کۆرپەلە دەدات، لە مەترسیەکانی توشبوون بە شێرپەنجە دەیپارێزێت، ئەگەری لە دایک بوونی پێش وەختە کەم دەکاتەوە.

٥-ڤایتامین ئەی بۆ گەشەی منداڵ

ڕێژەیەکی زۆر لە ڤایاتماین ئەی لە مانگۆدا هەیە، یارمەتی دروست بوونی ددان و ماسولکەی منداڵ دەدات، هەروەها سودی بۆ چاو و سیستمی بەرگەی و گەشە کردنی دڵ و گورچیلەو دەماری منداڵ دەدات.

٦-ڤایتامین بی ٦ بۆ مێشکی کۆرپەلە

مانگۆ بە سەرچاوەیەکی باشی ڤایتامین بی ٦ دادەنرێت، رۆڵێی گرنگی لە گەشەکردنی مێشکدا هەیە.

٧-مەگنسیۆم ڕێگە لە ژەهراوی بوونی دوو گیان دەگرێت

مەگنسیۆم بە ڕێژەیەک لە مانگۆ دا بوونی هەیە، چارەسەرێکی سروشتی باشە بۆ ژەهراوی بوونی خانمانی دوو گیان ، بە یارمەتی ڤایتامین ئی ماسولکەی کۆرپەلە دروست دەکەن.

٨-ڕێگری لە ڕشانەوە دەکات بەیانیان

خواردنی مانگۆی تازە، کۆتایی بە ڕشانەوە دەهێنێت لە بەیانیاندا کە زۆربەی خانمانی دووگیان توشی بێزاری دەات.

٩-هاوسەنگی شلەی جەستە ڕادەگرێت

لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی خوێن لە دوو گیانیدا، جەستە پێویستی بە کانزاکانیش هەیە وە، بۆتاسیۆم کالسیۆم مەگنسیۆم سۆدیۆم، بۆیە مانگۆ یارمەتیدەرێکی باشە بۆ پاراستنی هاوسەنگی شلەی جەستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا