پۆڵەتیک پرێس
مێخەک سەرچاوەیەکی باشی کانزا و ڤیتامینەکانە، لە بەشێکی زۆری خواردنەکاندا بەکاردرهێنرێت بۆ تام و بۆنێکی خۆش.
سوودەکانی مێخەک:
-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە چارەسەری قەبزی دەکات.
-ڤیتامین سی تێدایە بەرگری بەهێز دەکات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی لەش بەرامبەر نەخۆشیەکان.
-مەنگەنیز و کالیسیۆمی تێدایە یارمەتی تەندروستی و بەهێزکردنی ماسولکەکان دەدات.
-دەتوانرێت سوود لە زەیتی مێخەک ببینرێت بۆ ئەو کەسانەی برینی گەدەیان هەیە.
-چارەسەری ئازاری ددان و پوک دەدات، بەجۆرێک لەکاتی بوونی ئازاری ددان کەمێک هاڕاوەی مێخەک دەخەیتە سەر شوێنی ئازارەکە بۆ نەمانی ئازارەکەی.
– مێخەک یارمەتی هاوسەنگکردنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات.
-یارمەتی کرداری هەرس دەدات و چارەسەری ئاوسانی سک دەکات.