پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی خەڵک دەڵێن سەوزەواتە فرێشەکان کە ڕاستەوخۆ دەهێنرێنەوە سوودیان بۆ تەندروستی زیاترە، بەڵام ئایا سەوزەواتە بەستووەکان بەسوودترن یاخود نا؟
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاوکراونەتەوە سەوزەواتە بەستووەکان پارێزگاری لە ڤیتامین و کانزاکانی ناویان دەکەن کە سوودیان بۆ تەندروستی هەیە و گرنگن بۆ جەستە، چونکە سەوزەواتە فرێشەکان لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا ڤیتامین و بەها بەسوودەکانیان لەدەست دەدەن.
جەخت لەوەش کراوەتەوە سەوزەواتەکان لەماوەی هەفتەیەکدا نزیکەی %75ی ڤیتامین سی ناویان لەدەست دەدەن، بەڵام کاتێک دەیانبەستێت پارێزگاری لەو ڤیتامین و کانزایانەی ناویان دەکەن.