پۆڵەتیک پرێس
سەوزەواتەکان دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ، ڤیتامین و کانزاکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، بۆیە پێویستە بەردەوام بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکی ڕۆژانە بن.
بەپێی ماڵپەڕی”ndtv” ئەم هۆکارانە واتلێدەکەن ڕۆژانە سەوزەواتەکان بخۆیت:
-سەوزەواتەکان ڕێژەی پێویست لە ڤیتامین، کانزا، ڕیشاڵ و ئۆمێگا3 بۆ جەستە دابین دەکەن، سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی مێشک هەیە و ئەگەری توشبوون بە لەبیرچوونەوە(زەهایمەر) کەمدەکەنەوە، هەروەها سەرچاوەیەکی سەرەکی ترشی فۆلیک، ئاسن، کالیسیۆم و ڤیتامین سین.
-بەرگری جەستە بەهێزدەکەن و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە و ڕەبۆ کەمدەکەنەوە، تایبەتمەندی دژەبەکتریایان هەیە ڕێگری لەو هەوکردنانە دەکەن کە دەبنە هۆی نەخۆشییەکان.
-توێژینەوەکان دەریانخستووە سەوزەواتەکان مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە کەمدەکەنەوە بەتایبەتی شێرپەنجەی سنگ، پەنکریاس، سی، پڕۆستات و کۆڵۆن.
-بەهۆی دەوڵەمەندبونیان بە ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون زیاددەکەن بەوەش یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن.
-بەپێی توێژینەوەکان پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە میوە و سەوزەواتەکان بەشێوەیەکی بەردەوام مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، چونکە سەوزەواتەکان یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدەن کە هۆکارێکی سەرەکی توشبوونە بە نەخۆشییەکانی دڵ.