زیادەڕەویکردن لەم ڤیتامینەدا هۆکارە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە

پۆڵەتیک پرێس

پزیشک ئەلکسەندەر میاسنیکۆڤ ڕایگەیاند، لەوانەیە زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی ڤیتامین سی هۆکارێک بێت بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە.

پزیشکەکە دەڵێت:”ژمارەیەکی زۆر لەخەڵک دەچن لە دەرمانخانەکان حەبی ڤیتامین سی بەڕێژەیەکی زۆر دەکڕن و بەکاریدەهێنن، بەتایبەتی لەوەرزی زستان و زیادبوونی نەخۆشییەکان، چونکە نازانن زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی ئەو ڤیتامینەدا لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە”.

جەختی لەوەشکردەوە بۆ سوودوەرگرتن لە ڤیتامین سی پێویستە بەوشێوەیەی دەرمانخانەکان نەکڕدرێ و بەکارنەهێنرێت، بەڵکو دەبێت بەشێوەی سروشتی لەڕێگەی خواردنەکانەوە وەک، سەوزەواتەکان بەتایبەتی بیبەری شیرین، میوەکانیش بەتایبەتی کیوی، پڕتەقاڵ و لیمۆ و چەندانی دیکەوە دەستبکەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا