پۆڵەتیک پرێس
میوەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان، کالۆریان کەمە و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن، بۆیە پێویستە بەشێک بن لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانە بەمەرجێک زیادەڕەوی تێدانەکرێت بۆئەوەی زیانی نەبێت.
باشترین میوەکان بۆ دابەزاندنی کێش:
-سندی
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و ڕیشاڵەکانی تێدایە و شەکری سروشتی کەم تێدایە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
-سێو
کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژتر زیاددەکات، ئەمەش هۆکارێکە بۆ دابەزاندنی کێش.
-توو، شاتوو، شلیک
خێزانی توو بە هەموو بابەتەکانیەوە وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشن و کالۆریان کەمە.
-کیوی
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سی و ڕیشاڵەکانە سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن و کێش دەدات.
-پڕتەقاڵ
کالۆری کەمە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامی سی و ڕیشاڵەکانی تێدایە.
-مۆز
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکان جگە لەوەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە، یەکێکە لە باشترین میوەکان بۆ کێش دابەزاندن.