پۆڵەتیک پرێس
لەوکاتەوەی منداڵ دەگاتە ئەوە تەمەنەی خواردن بخوات هەموو دایکان پێویستیان بەو خواردنانەیە بۆ منداڵەکانیان کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین لەهەمان کاتیشدا خواردنیان ئاسان و سوکە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ئەو خواردنانە بدرێت بە منداڵ کە یارمەتی گەشەی دەدات.
شەش خواردن یارمەتی گەشەی منداڵ دەدەن:
-ئاڤۆکادۆ
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین، کانزا و چەوریە سوودبەخشەکانی تێدایە یارمەتی گەشەی مێشکی منداڵ دەدات، ئەو چەورییانەی لە ئاڤۆکادۆدا هەیە بەنزیکی سوودەکەی هاوشێوەی شیری دایکە.
-مۆز
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵەکان، ڤیتامینەکانی بی و سی، کانزاکانی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمە، سوودێکی زۆر بۆ گەشەی منداڵ هەیە.
-توو یان شاتوو
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان و ڤیتامینەکان یارمەتی تەندروستی و گەشەی منداڵ دەدات.
-بڕۆکلی
سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی منداڵ هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و کانزاکان.
-گۆشت
بەشێوەیەکی گشتی کەمی ئاسن لە جەستەدا هۆکارێکە بۆ توشبوون بە کەمخوێنی، بۆیە پەیمانگایەکی ئەمریکی تەندروستی منداڵان ڕێنمایی دەدات کە گۆشت لە سیستمی خۆراکی منداڵدا هەبێت، چونکە سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتین، زینک و ئاسنە.
-پەتاتەی شیرین
یەکێکە لە خواردنە باوەکانی منداڵان دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان بەتایبەتی ئاسن.