دەرمانێکی نوێ و کاریگەر بۆ کۆرۆنا دروست دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە گەشەسەندنێکی نوێی ڕێگای کۆرۆنای گۆڕاودا، توێژەرانی ئەمریکا ئاشکرایان کرد، هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ دروست کردنی دەرمانێک بۆ دژایەتی کۆرۆنا کە لە ڕێگەی دەمەوە بەکار بهێنرێت.

کۆمپانیای زەبەلاحی “مێرک”ی ئەمریکی و تاقیگەیەک ئاشکرایان کرد، کە کار دەکەن لەسەر دروست کردنی دەرمانێک بۆ دژایەتی کۆرۆنا بەڵام جارێ لە ژێر تاقیکردنەوەدایە، لە هەمان کاتدا کاریگەری ئەرێنی لە کەمکردنەوەی مەترسی ڤایرۆسەکە لەسەر نەخۆش دەرکەوتووە.

دەرمانەکە ناوی Molenoperavirە، کە لەلایەن کۆمپانیای مێرک بە هاوبەشی ڕێدباک بایۆ گرنگی پێدراوە کاری لەسەر کراوە.

هەرچەندە کۆمپانیای مێرک لەکۆتایی مانگی کانوونی دووەم دا کارەکانی بۆ پەرەپێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا ڕاگرتبوو، بەڵام لێکۆڵینەوە لەسەر دوو دەرمانیتر دەکات کە یەکێک لەوانە مۆلنۆپرایڤەرە.

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پسپۆڕانی نەخۆشی هەوکردن، گەشەپێدەرانی دەرمانەکە تێبینی ئەوەیان کرد کە بەکارهێنانی ئەو دەرمانە لە دوای پێنج ڕۆژ کاریگەری تەواوی لەسەرم کەم کردنەوەی ڤایرۆسەکە دەبێت.

هەروەها مێرک ئاماژەی بەوەدا کە دەرمانێکیتر بە ناوی “ئێم کەی ٧١١ ” کە لە مانگی کانوونی دووەم تاقیکراوەتەوە، ڕێژەی لە ٪٥٠ی مەترسی مردن و نەخۆشی هەناسەدانی توشبوانی کۆڤید ١٩ی کەم کردۆتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا