پۆڵەتیک پرێس
پڕۆتینەکان بەسێیەم سەرەکیترین خۆراکەکان لە دوای کاربۆهیدرات و چەوری دادەنرێن، بەڕێژەیەکی زۆر بەکاردەهێنرێت و ڕۆڵیکی گرنگیان لە کردارەکانی جەستەی مرۆڤدا هەیە.
یارمەتی دروستبوونی ماسولکەکان و تەندروستی ئێسکەکان دەدەن، پڕۆتینە ڕووەکیەکان تەنها پڕۆتین دابین ناکەن بەڵکو ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ، ڤیتامین کانزا و دژەئۆکسانەکانیش دابین دەکەن کە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی دڵ هەیە، بەپێی توێینەوەکان پاقلەمەنیەکان بەیەکێک لە باشترین پڕۆتینە ڕووەکیەکان بۆ تەندروستی دڵ دادەنرێن.
توێژینوەکان دەریدەخەن پاقلەمەنیەکان مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، بۆریەخوێنەکان و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کەمدەکەنەوە وەک، فاسۆلیا کە یەکێکە لەو پاقلەمەنیانەی زۆر دەخورێت یارمەتی نزمبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە، پاقلەمەنیەکانی دیکەش بەهەمان شێوەن.