چوار خواردن هەوکردن کەم دەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

هەوکردن وەڵامدانەوەیەکی بەرگری سوودبەخشە و ماوەیەکی کەمی پێدەچێت، یارمەتی لەش دەدات لەو بەکتریا و ڤایرۆس و ژەهرانە ڕزگاری بێت.

کاتێک هەوکردن بەردەوام ڕوبدات و کاتێکی زۆری پێبچێت کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەبێت، ئەگەری هەیە ببێتە هۆی نەخۆشیەکانی دڵ، شێرپەنجە، جەڵتەی مێشک و شەکرە، سیستمی خۆراکی تاکە ڕێگایە چارەسەری هەوکردنەکانی لەش بکات.

چوار خواردن هەوکردن کەم دەکەنەوە:

-شاتوو
شاتوو، توو، شلیک تەنها تامێکی خۆشیان نییە، بەڵکو دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان، یارمەتی پاراستنی لەش دەدەن، تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە و بەرگری لەش بەهێز دەکات، دەتوانرێت وەک میوە، شەربەت یان بە تێکەڵ کردنی لەگەڵ ماستدا بخورێت.

Kdaj lahko nabrano jagodičevje operemo | Mična

-ماسیە چەورەکان
پێویستە هەفتانە بەلای کەمەوە دووجار ماسیە چەورەکانی وەک سەلەمون، ماکریل و سەردین بخورێت، ترشەکان و ئۆمێگا ٣ یان تێدایە، تایبەتمەندی دژە هەوکردنیان هەیە، خواردنی ئەو ماسیانە چارەسەری هەوکردنەکانی لەش دەکات.

احرص على تناول الأسماك الدهنية

-بڕۆکلی
سەرچاوەیەکی سەرەکی مادە سوودبەخشەکان، پڕۆتین و ڕیشاڵەکانە، دژۆئۆکسان و هەوکردنە، لەش لە نەخۆشیەکانی پێست، شێرپەنجە و چاو دەپارێزێت.

البروكلي: مفعوله خارق في حماية القلب والقضاء على السرطان | مجلة سيدتي

-زەردەچەوە
یەکێکە لەو بەهاراتانەی بەردەوام بەکاردەهێنرێت و لە بەشێکی زۆری ماڵەکاندا هەیە، سەرچاوەیەکی باشی دژە هەوکردنە یارمەتی کەمکردنەوەی ئازارەکانی هەوکردن دەدات، چارەسەری کێشەکانی پێست وەک هەوکردن و زیپکە دەکات.

زانایان دەڵێن ئەو مادە کیمیاییەی ڕەنگی زەرد بە زەردەچەوە دەبەخشێت، دژەهەوکردنە و یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار دەدات.

فوائد الكركم للحامل | مجلة سيدتي

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا