پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆری خەڵک بیبەری شیرین بۆ خواردن و زەڵاتەکان بەکاردەهێنن تەنها بۆئەوەی تام و بۆنێکی تایبەتیان پێببەخشێت بێئەوەی بزانن سوودێکی زۆری هەیە.
بیبەری شیرین بەرگری جەستە بەهێزدەکات و نیشانەکانی پیربوون دوادەخات، مادەی کلۆرۆفیلی دژەئۆکسانی تێدایە ڕێگری لە گیرانی دەمارەخوێنەکان دەکات و یارمەتی دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات، بەمەش رێگری لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، جەڵتەی دڵ و مێشک دەکات.
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە و یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە ڕێگری لە نەخۆشی شێرپەنجە دەکات، بۆیە پێویستە بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژانە زیادبکرێت.