سوودەکانی مۆزی سوور

پۆڵەتیک پرێس

مۆزی سوو یەکێکە لەو میوانەی بەشێوەیەکی زۆر بڵاونەبۆتەوە، قەبارەکەی لە مۆزی ئاسایی بچووکترە تامەکەشی وەک تێکەڵەیەکە لە مۆز و توو، یەک مۆزی سوور لەجێی سێ مۆزی زەردە، مۆزێکی سووری قەبارە ناوەند نزیکەی 400 گرام پۆتاسیۆمی تێدایە.

مۆزی سوور بە مۆزی کوبی ناسراوە، تامێکی زۆر تایبەت و سوودێکی زۆری هەیە، ئەم جۆرە لە ناوچەی کەمەرەیی دەچێنرێت و نزیکەی نۆ مانگی دەوێت تا بە تەواوی پێدەگات، مۆزی سوور یەکەمجار لە سەدەی نۆزدە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەرکەوتووە.

سوودەکانی مۆزی سوور:

-دەتوانرێت مۆزی سوور وەک ژەمە خۆراکییەک بەکاربهێنرێت، چونکە کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بە ئاو و خوێ کانزاییەکان، ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
-کارۆتینەکان و لۆتینی تێدایە دژەئۆکسانن یارمەتی تەندروستی و باشترکردنی چاو دەدەن.
-دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم یارمەتی تەندروستی دڵ، دەمارە خوێنەکان و مێشک دەدات.

6 فوائد سحرية لتناول موزة حمراء واحدة | Q8-Press
-ڕێژەیەکی زۆر خوێیە کانزایە سوودبەخشەکانی تێدایە، ووزە بە لەش دەبەخشێت و ڕێگری لە هیلاکی و ماندوبون دەکات.
-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە بەرگری لەش بەهێز دەکات.
-ڤیتامین بی6ی تێدایە ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرهەمێنانی خڕۆکە سپیەکاندا هەیە.
-ڕۆڵێکی گرنگی بۆ تەندروستی کرداری هەرس هەیە، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان یارمەتی ڕیخۆڵەکان دەدات و چارەسەری قەبزی دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا