روسیا رێژەیەکی زۆر لە ڤاکسینەکەی دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری پیشەسازی روسیا رایگەیاند، لەکۆتایی ئەمساڵدا، وڵاتەکەی کاردەکات بۆ بەرهەمهێنانی نزیکەی دوو ملیۆن ڤاکسین بەشێوەی مانگانە.

دێنیز مانتۆرۆڤ وەزیری پیشەسازی روسیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، “قەبارەی مانگانەی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکە وردە وردە زیاددەکات هەتا دەگاتە شەش ملیۆن دانە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی لەبەرچاوگرتنی داواکارییەکان، هاوکات دابین کردنی ڤاکسینەکە بۆ هاوبەشە بیانییەکان، پێویستە لە سەرەتادا داواکارییە ناوخۆییەکان دابین بکەین.”

لە ١١ی ئەم مانگەدا، ڤلادیمیر پوتین یەکەمین ڤاکسینی روسی کۆرۆنای بە ناوی “سپوتنیک-V” تۆمارکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا