پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمریکا نیگەرانی قوڵ بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەردەبڕێت و دەڵێت، بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە گەڕانی هاوبەشمان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات کەمکردووەتەوە.
پات رایدەر، وتەبێژی پێنتاگۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان کاریگەرییان دەبێت لەسەر سەقامگیری ناوچەکە و شەڕی دژی داعش.
وتیشی، “بەقوڵی نیگەرانی ئاڵۆزبوونی دۆخەکەین لە باکوری سوریا و عێراق و تورکیا، چونکە بەردەوامبوونی هێرشەکانی تورکیا ئەو دەستکەوتانە دەخاتە مەترسییەوە کە بەسەختی دژی داعش بەدەستهێنراون”.
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، بە بەردەوامی هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر خاکی عێراق و سوریا دەکات و دەڵێت، “دەستپێکردنەوەی هێرشەکانمان لە ئان و ساتدایە”.