دوایین ئاماری توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە عێراق ڕاگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوایین ئاماری توشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوون لە عێراق ڕاگەیەندرا و بەپێی ئامارەکە تائێستا گەیشتووەتە 289 حاڵەت.

سائر سەبری، بەڕێوەبەری بەشی پەتا لە فەرمانگەی ڤێتێنەری سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکرایکرد، “دوایین ئاماری توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە عێراق گەیشتووەتە 289 حاڵەت”.

باسی لەوەشکرد، تائێستا 41 کەس گیانیانلەدەستداوە، کە زۆرینەیان لە پارێزگای زیقاربوون.

ڕوونیکردەوە، هەموو هەوڵێک دراوە بۆ پاککردنەوەی ئەو شوێنانەی ئاژەڵی تێدابەخێودەکرێت و سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕینخانەکان قەدەغەکراوە، هەروەها ئەو ئاژەڵانەی هەڵگری نەخۆشییەکەن بۆماوەی 16 ڕۆژ کەرەنتین دەکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا