لەرۆژئاوا تورکیا بەرپرسێکی باڵای پەکەکەی شەهیدکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) رایگەیاند، بەرپرسێکی باڵای پەکەکە لە قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان شەهیدکرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی هەواڵگری تورکیا بڵاویکردەوە، ئەنگین کارائاسڵان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە کە ناوی نهێنی حەیدەر ڤارتۆیە و ناوی لە لیستی سوری داواکراوانی ئینتەرپولدایە، لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا کراوەتەئامانج.

ئەوەش هاتووە، ئۆتۆمبێلەکە لە ناوچەی ئەلی فەرۆ لەسەر رێگای قامیشلۆ-حەسەکە کراوەتەئامانج.

بەپێی زانیارییەکانی میت، ئەنگین کارائاسڵان پلەبەرزترین ئەندامی پەکەکەیە لە سوریا شەهیدکرابێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا سەرچاوەکانی پەکەکە و رۆژئاوای کوردستان هیچ زانیارییەکیان لەبارەی هەواڵەکە بڵاونەکردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا